لە هەولێر ... یادی 74 ساڵەی دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا کرایەوە

لە هەولێر ... یادی 74 ساڵەی دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا کرایەوە

لە هەولێر ...
یادی 74 ساڵەی دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا کرایەوە

شەوى پێنجشەممە 2024.5.9، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لە کونسوڵخانەی فەرنسا، بە ئامادەبوونی یان برایم، کونسوڵی گشتی وڵاتی فەرەنسا لە هەولێر، بەشداربوون لە ڕێورەسمی 74 ساڵەی دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا.

جێگەی باسە، ساڵی 1950 وڵاتانی ئەوروپا هێشتا لەژێر کاریگەری شەڕدا بوون. رۆبێرت شومەن، وەزیری دەروەی ئەو کاتی فەرەنسا توانی یەکێتییەکی چاوەڕواننەکراو لە نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسا لە بواری دارایی و سەربازی دروستبکات، سەرەتا یەکێتییەکی شەش وڵاتی بوو، (بەلجیکا، ئەلمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، لوکسمبۆرگ و هۆڵەندا) بەڵام دواتر 21 وڵاتی دیکەش بوون بە ئەندامی ئەو یەکێتییە.