شاندێکی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شداریان لە پرسه‌ی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێرانی كرد
شاندێکی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شداریان لە پرسه‌ی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێرانی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/5/2024، شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر كه پێكهاتبوون له هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو عه‌قید خه‌سره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا، به‌شداریان له پرسه‌ی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان كرد.
شانده‌كه له‌لایه‌ن نه‌سڕوڵڵا ره‌شنوودی سه‌ركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و ستافی كونسوڵخانه پێشوازیی لێكران.
هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی پارێزگای هه‌ولێری بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەیاندن، کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا .
کونسوڵی گشتیی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ بەشداری و هاوخەمی شاندی پارێزگاری هه‌ولێری دەربڕی .