لە هەولێر .. ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

لە هەولێر ..
ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو

ئەمشەو چوارشەممە 2024.6.12، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و مستەفا سەید قادر، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و وەزیر و پەرلەمانتار و کۆنسڵ و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمەلگای مەدەنی و پیاوانی کار، لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نیشتیمانی ڕوسیا بەڕێوەچوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی ڕوسیا لە باڵیۆز و کونسڵ و ستافی کونسڵخانه‌، جەخت لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕوسیا کرایەوە.