پارێزگاری هەولێر، بۆ هەواڵ پرسی تەندورستی، سەردانی هونەرمەندی دیاری دراماو شانۆی کوردی زاهیر عەبدوڵلای کرد
پارێزگاری هەولێر، بۆ هەواڵ پرسی تەندورستی، سەردانی هونەرمەندی دیاری دراماو شانۆی کوردی زاهیر عەبدوڵلای کرد
ئێوارەی ئەمرۆ 13-6-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە یاوەری فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر
و هیوا سوعاد سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان - لقی هەولێرو ژمارەیەک هونەرمەند، سەردانی هونەرمەندی دیاری درامای کوردی زاهیر عەبدوڵلایان کرد، کە چەند رۆژێکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە…
پارێزگاری هەولێر ، هونەرمەند زاهیر عەبدوڵلای بە نموونەیی و شاکاری هونەریی شاری هەولێر وەسفکردو ئامادەباشی تەواوی نیشاندا لە هەر کوێیەک چارەسەر هەبێ، پاڵپشتی دەبێت بۆ وەرکرتنی چارەسەری.
زاهیر عەبدوڵڵا وەک شانۆکار و ئەکتەر لە چەندین شانۆ و درامادا بە درێژایی ٥٠ ساڵی رابردوو بەشداریی کردووە، هاوکات جگە لە کاری هونەریی، کۆمەڵێک چیرۆکی نووسیووە و بڵاویکردووەتەوە، هەروەها لە پاڵ کاری هونەریشدا لە سهرهتای هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، بەهۆی کاری سیاسییەوە ماوەیەک لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و دوای چەند مانگێک ئازاد دەکرێت
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵلا، لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، کە لە چەندین دراما و شانۆدا وەک کارەکتەری سەرەکی بەشداری کردووە.