پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کردو بەخێر هاتن و جەژنە پیرۆزەی لە گەشتیاران کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی بازگەی شێراوەی کردو بەخێر هاتن و جەژنە پیرۆزەی لە گەشتیاران کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2024.6.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە هاوڵاتییان و میوانان و گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، کە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە یاوەری دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزاری هەولێر و عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد و لەلایەن عەقید کەیفى عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر و بەڕێوەبەر و کارمەندان و ئەفسەرانی بازگەکەوە پێشوازی لێکرا.
دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم ئەو ئامادەکاری و ڕێوشوێن و ڕێکارانەی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیاران، جەژنە پیرۆزەی خۆی ئاراستە کردو دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی ئاسایشی بازگەکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزار كرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە، بێجگە لەو پلان و بەرنامە و ڕێککارەکانی تایبەتن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، ئاسانکاری تەواویان پێشکەش بکرێت.
دوپاتیشیکردەوە، بازگەکان نیشاندەری سیمای ئارامی و جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تا دەتوانرێت لە پێشوازیکردنی میوانان بە سینگ فراوانیەوە مامەڵە بکرێت.
دواتر پارێزگاری هەولێر پەرسڤی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە …