هەولێر … دابەشکردنی جەژنانە بەسەر کۆمەڵەکان

هەولێر …  دابەشکردنی جەژنانە بەسەر کۆمەڵەکان

هەولێر …

دابەشکردنی جەژنانە بەسەر کۆمەڵەکان

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 14-6-2024 بە چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی ناز جەلال بەرپرسی Egcc لە پارێزگای هەولێرو نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمپانیاکانی گەلیاوە، لە بەرنامەیەکی تۆکمەدا، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەلیاوە، جەژنانەیان بەسەر کۆمەڵەکانی کەمئەندامان ، ئۆتیزم ،نابینایان، بیرکولەکان ، کورتە باڵاکان ، هیمۆفیلیا ، کەمئەندامانی سەنگەرو تووشبووانی شەکرە دابەشکرد .
پارێزگاری هەولێر، هیوای جەژنی خێرو خۆشی بۆ خواستن و ئەم هەنگاوەشی بۆ رێکخران بە نامۆ نەزانی، چونکە کاری خێرخوازی سیمای دیاریانەو هەر بەو کارە جوانانەش ناسراون ….