سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له‌ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له‌ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازى له‌ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/6/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌وپێدانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.

به‌ڕێز باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئاسانكارى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه‌ پيرۆزه‌ ئايينييه‌كان له‌ باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێرانى به‌ وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.