سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته هه‌ولێر
سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته هه‌ولێر
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-6-2024، عه‌لی باقری سه‌رپه‌رشتیاری وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گەیشتە هەولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
وا بڕیاره سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.