سەرباری جەژن و پشوو توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە

سەرباری  جەژن و پشوو توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە

سەرباری جەژن و پشوو
توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە

دوای ئەوەی لە یەكەم ڕۆژی جەژن، بەهۆی بایەكی بەهیزەوە، 4 تاوەری 33 كەی ڤی قەراج لە كونە سیخوڕە كەوت و بەهۆیەوە 53 گوند و ناحیەیەك لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مەخموور بێ كارەبا بوون، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی مەخموور، رۆژی 17/6/2024 سەرباری جەژن و پشوو، توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور بگەڕێندرێتەوە، ئەویش بە دابینكردنی 30 ستوون لەگەڵ كەل و پەلەكانی دیکەی پێویست .