پارێزگاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو ده‌بێت
پارێزگاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو ده‌بێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-6-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و ئه‌ندازیار ئارام ره‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی یه‌ك و تیمی ئه‌ندازیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ریان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ڕایگەیاند، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت، تاوەکو کاسبکاران بتوانن زووتر بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
راشیگه‌یاند، کاتێک بازاڕی قەیسەریی هەولێر سووتا، ڕۆژێک دواتر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی قەیسەریی کرد و ئێمەی ڕاسپارد بەزووترین کات دەست بە نۆژەنکردنەوەی بەشە سووتاوەکەی بکەین.
گوتیشی: ئێمە بە تەندەر پڕۆژەکەمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەخێرایی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دەست پێ بکرێت، بەوهۆیەوەش پرۆژەکە بە دوو کۆمپانیا درا، تاوەکوو بتوانن بە باشترین شێوە و لەزووترین کاتدا بازاڕەکە نۆژەن بکرێتەوە.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش کرد، هەردوو کۆمپانیاکە، ڕۆژێک دوای وەرگرتنی تەندەرەکە دەستیان بە کارەکانی خۆیان کرد، ئێستا پرۆسەکە زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و سێ شه‌فت کاری تێدا دەکرێت هەروەها لە ڕۆژانی پشووشدا کاری تێدا دەکەن.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ سەردانی پرۆژه‌كه‌مان کرد تاوەکوو دڵنیایی بە کاسبکاران بدەین کە ئەو پرۆژەیە لە ماوەی یاسایی خۆی زووتر تەواو دەبێت، دەشڵێت، ماوەی یاسایی تەواکردنی پرۆسەکە ساڵێکە بەڵام ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان بۆ کردووە بە نیوەی ئەوکاتە واتە بە شەش مانگ نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، گوژمەی تەخانکراو بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینارە و جەختیش دەکەینەوە، بۆ هاوکاریکردنی کاسبکاران لە پارەی زبڵ و خاشاک و تابلۆ و باجی سەدا 50 بۆ ساڵی 2023 و %100ی ساڵی 2024 خۆش دەبین.