پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.7.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی و کارگێڕانی لق پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی بەرنامە و پلانی پارێزگای هەولێر بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان کرا و هەردوولا تەئکیدیان لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لە پێناو کاردکردن و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر.