لە هەولێر.. لە کۆبوونەوەی فروانی ڕێکخستنەکانی پارتی، پارێزگارى هەولێر و بەرپرسی لقی2، تەئکیدیان لە هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی کردەوە

لە هەولێر.. لە کۆبوونەوەی فروانی ڕێکخستنەکانی پارتی، پارێزگارى هەولێر و بەرپرسی لقی2، تەئکیدیان لە هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی کردەوە

لە هەولێر..
لە کۆبوونەوەی فروانی ڕێکخستنەکانی پارتی، پارێزگارى هەولێر و بەرپرسی لقی2، تەئکیدیان لە هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی کردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.7.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بارەگاى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەشداربوو لە کۆبوونەوەیەکى فروانى بەرپرسانى لیژنەى ناوچەکان و بەرپرسانى ڕێکخراوەکان، کە بە سەرپەرشتى بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2ى پارتى ئەنجامدرابوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی لقی2، وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە بەرنامە و پلانی پارێزگای هەولێر دا بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و کاردکردن و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر و خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا بە تەرخانکردنی گوژمەی (59 ملیار دینار) بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە لە سەنتەری شاری هەولێر.

پاشان، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی، پیرۆزبایی ئاراستەی ئامادەبووان کرد، کە توانیانە متمانەی بنکەی جەماوەرییەکان بەدەست بهێنن و لە هەڵبژاردندا سەرکەوتووبن و هیواى سەرکەوتنى زیاتر بۆ خواستن و ئومێدى خواست بە گوڕ و تینی زیاتر لە جاران خۆیان بە خزمەتکاری هاوڵاتییان بزانن و لەناو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگەدابن.

دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.

لە کۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی2، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانی شاری هەولێر و گەیاندنى پڕۆژەکان و دەستى ئاوەدانى، تەئکیدیان لە سەر هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی و هاوکارى زیاترى نێوان دام و دەزگاکانی حکومەت و حزب کردەوە.