تەرمی "ڕێدیر تەتەر" برای پارێزگاری دھۆک گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر
تەرمی "ڕێدیر تەتەر" برای پارێزگاری دھۆک گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر
ئەمشەو چوارشەممە 2024.7.17، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی تری حزبی و حکومی و کەس و کار و خانەوادەکەی، تەرمی خوالێخۆشبوو "ڕێدیر تەتەر نێروەیی" برای پارێزگاری دهۆک، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
جێگەی باسە، خوالێخۆشبوو "ڕێدیر تەتەر نێروەیی" برای پارێزگاری دهۆک دوای ئەوەی لەوڵاتی ئیتالیا نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسکی بۆ کرا، گیانی سپارد. ئەمشەویش تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەولێری پایتەخت و بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 9ـی بەیانی لە مزگەوتی جودی لە شاری دهۆک نوێژی لەسەر بکرێت و کاتژمێر 10 لە گۆڕستانی شاخکێ لە دهۆک بە خاک دەسپێردرێت.