پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانیەتی زۆنی کوردستانی بۆ شەتڕەنج کردەوە
پارێزگاری هەولێر، پاڵەوانیەتی زۆنی کوردستانی بۆ شەتڕەنج کردەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.7.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە یانەی شەتڕەنجی خانزاد، پاڵەوانیەتی زۆنی کوردستانی بۆ شەتڕەنج کردەوە، کە لەلایەن یەکێتی شەتڕەنجی عێراق و لقی هەولێری یەکێتیەکە سەرپەرشتی دەکرێت.
لەم پاڵەوانیەتیەدا چەندین یاریزانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، کەرکوک) بەشداریان کردووە و لە كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە (5) لە یاریزانەکان، سەردەکەون بۆ هەڵبژاردەی عێراق.