لە هەولێر ... کەل و پەل و پێداویستی بەرگری شارستانی، بەسەر تیمەکانی ڕزگارکردن وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی دابەشکرا
لە هەولێر ...
کەل و پەل و پێداویستی بەرگری شارستانی، بەسەر تیمەکانی ڕزگارکردن وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی دابەشکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.7.23، بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لیوا یادگار فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگری شارستانی هەرێم و یاریدەدەری کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە، ئاژانسی رێکخراوی هاوکاری تەکنەلۆژی ئەڵمانی (THW) بە هەماهەنگى ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCCى وەزارەتی ناوخۆ، لە پێناو پێشخستنی سیستمی بەرگرى شارستانى، لە ڕێورەسمێکدا لە پەیمانگای بەرگری شارستانی هەولێر، دەستکرا بە دابەشکردنى کەل و پەل و پێداویستی بەرگری شارستانی بەسەر تیمەکانی ڕزگارکردنی بەرگری شارستانی هەولێر و تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر ئامادەی بوون، وەزیرى ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی JCC کرد کە توانیویانە هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دروست بکەن، بەتایبەتی لەگەڵ ئاژانسی رێکخراوی THWى ئەڵمانى، ئەم هەنگاوەى ئاژانسى ناوبراویشیان بە کارێکى گرنگ وەسفکرد بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودا بێت لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە دەستکرد و سرووشتییەکان.