پیرۆزە لە هەولێر
پیرۆزە لە هەولێر
بەبۆنەی سەرکەوتنی "هەڵبژاردەى هەولێر" لە یارى کۆتایی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان و بە دەستهێنانى جامى پاڵەوانیەتیکە، کە لە سەر ئاستی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگایەكانى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو، پیرۆزباییەکی گەرم لە یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتریان بۆ دەخوازین.
دووبارە پیرۆزە
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.7.25