له هه‌ولێر.. كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت
له هه‌ولێر..
كاری ڕووپێوی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاماده‌كردنی پارچه زه‌وی له سنووری شاره‌وانییه‌كان نراوه و ئێستاش كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت به‌رده‌وامه.
له‌وچوارچێوه‌یەشدا، لەلایەن تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له كاركردن بۆ ڕووپێویكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده ده‌كرێن، به‌رده‌وامبوون و به‌ره‌وپێشوونی باش به‌ده‌ستهاتوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی كاركردن به‌رده‌وامه، هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر سه‌رجه‌م تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی خۆی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاوەکانی ڕووپێویکردنی زەوی، چڕتر و خیراتر بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی دەستنیشانکردنی نەخشەکان لە نزیکترین کاتدا تاوه‌كوو فه‌رمانبه‌ران به‌زوویی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ببن.