لە هەولێر ... خەڵاتی بەخشش و ڕێزلێنانی هونەری بەخشرا بەخانمە شانۆکارێکى کورد

لە هەولێر ... خەڵاتی بەخشش و ڕێزلێنانی هونەری بەخشرا بەخانمە شانۆکارێکى کورد

لە هەولێر ...
خەڵاتی بەخشش و ڕێزلێنانی هونەری بەخشرا بەخانمە شانۆکارێکى کورد

ئەمشەو یەکشەممە 2024.8.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەندانى شانۆکار و هونەردۆست و نووسەر و ئەدیب و شاعیر و ڕۆشنبیر و هاوڕێیانی، لە هەولێرى پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا، خەڵاتی بەخشش و ڕێزلێنانی هونەری Kmagazine بەخشرا بە خانمە ھونەرمەندی شانۆکارى کورد "گەزیزە عومەر" کە پتر لە نیو سەدە تەمەنی خۆی بەخشیوە بە هونەری کوردی.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی لە هونەرمەند، ڕۆڵی و کار و بەرهەمە شانۆییەکانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە "خاتوو گەزیزە" وەک شانۆکار و دەرهێنەرێکى کورد لە ماوەی تەمەنیدا توانیوویەتی بەرهەم و خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە شانۆ و سینەمای کوردى بکات، بۆیە شایەنی ئەو رێزلێنانەیە.

پاشان کتێبی کلوە بەفرەکان پەنچەکانم ئەتەزێنن لەنووسی هونەرمەند ناسێرا و بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.

جێگەى باسە، "گەزیزە عومەر عەلی ئەمین" لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵى 1988 بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا تەواو کردووە، دواتر بۆتە مامۆستای بەشى شانۆ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و دامەزرێنەرى تیپی شانۆیی ھاوڕێیانی گەزیزەیە و خاوەنى چەندین سیناریۆ و دەرھێنان و نواندنی شانۆییە و بە یەکێک لە ئەستێرەکانی بواری شانۆ و سینەماى کوردى دادەنرێت و ئێستاش ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی شانۆنوسی جیھانییە.