300 دار لە بە شێکی شەقامی 30 مەتری چێندرا
300 دار لە بە شێکی شەقامی 30 مەتری چێندرا
بە ئامانجى زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی و لە پێناو جوانترکردنى سیماى شەقامەکانى شار، لەلایەن تیمەکانمان ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، دەستکرا بە چاندنی 300 دار لە شەقامی 30 مەتری لە جۆرى البیزیا، کە دارێکە پەلکێکی سەوزی هەیە و خێرا گەشە دەکات و گونجاوە بۆ شاری هەولێر، لە داهاتوودا بەهۆى ئەودارانەوە شەقامی 30مەتری سیماکەی دەگۆرێت و ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت.