پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جیهانیى لاوان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جیهانیى لاوان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەى ڕۆژى جیهانیى لاوان، پیرۆزبایی له سەرجەم لاوانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین، خوازیارین ئه‌و یاده ببێتە هۆى هێنانەدى خواست و داخوازیه‌کانیان.
بێ‌شک لاوان، شایه‌نی خزمه‌ت و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زێترن، تابتوانن له به‌رانبه‌ردا خزمه‌تی باشتر و زیاتر پێشکه‌ش به کوردستان بکه‌ن، به ئومێدى ئەوەی له‌و ڕۆژه‌دا ئاوڕى زیاتر له خواست و داوای لاوان بدرێته‌وه، تاکو بتوانرێ توانا له بن نه‌هاتووه‌کانیان به‌گه‌ڕبخرێ و ده‌رفه‌تی گونجاو به هێزیان بدرێت.
سڵاو بۆ ته‌مه‌نی جوانی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی که گیانی خۆیان پێشکه‌ش به کوردستان کرد
12ی ئاب ڕۆژى جیهانیى لاوان، له هه‌موو کوڕ و کچه‌کانی وڵات پیرۆزبێت، به‌هیوای گه‌یشتن به ئامانج وخواسته‌کانیان
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.8.12