پارێزگاری هەولێر: "سەرقاڵی پلانێکين بۆ دابینیکردنی زەوی لە دەرەوەی شار بۆ پاڵاوگەکان"
پارێزگاری هەولێر:
"سەرقاڵی پلانێکين بۆ دابینیکردنی زەوی لە دەرەوەی شار بۆ پاڵاوگەکان"
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.8.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن گوتی: "پاڵاوگەکان سەرچاوەی ژیانی بەشێکی خەڵکن، بەڵام نابێت بەشێک بن لە تێکدانی ژینگەی شار".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمەکەیان سووتەمەنییە و پێویستی ژیانە، بۆیە دەبێت شێوەیەک بدۆزینەوە بۆ کارکردنیان لە دەرەوەی شار، چونکە دەرفەتی کارە و سووتەمەنییەکەش پێویستیی هاووڵاتیانە، لە پلاندایە و کاری بۆ دەکرێت لە دەرەوەی شارەکان زەوییان بۆ دابینبکرێت".
ڕاشیگەیاند: "نەوەک پاڵاوگەکان، بەڵکو موەلید، ئۆتۆمبێل، کارگە یان هەر شتێکی دیکە ژینگە پیس بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت".