نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

بەگوژمەی (پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر، کارەکانی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی مێژوویی و فەرهەنگی قەیسەریی هەولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانەش لێژنەیەک لە پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە دەکات.

هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە بازاڕەکە لە نزیکترین کاتدا نۆژەن بکرێتەوە، تاکو بازاڕەکە بە ڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان بکەنەوە.