به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو
به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14-8-2024، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌مید خه‌سره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆیی پارێزگا، رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر ناڵی نه‌وزاد ره‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌رگریی شارستانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای رێزلێنان له کاروچالاکیەکانی پێشووی لیوای مافپه‌روه‌ر یادگار ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج لە ئیدارەدانی پۆستی بەڕێوەبەری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر و رۆڵی به‌ڕێزیانی له راییكردنی كاروباره‌كانی ئەو دەزگایە لەماوەی ڕابردوو‌و و زوو كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و لافاو و رووداوی دیكه نەخوازراو بەرز نرخاند، هەروەها پیرۆزباییشی لە بەڕێوەبەری نوێی بەرگریی شارستانی هەولێر کرد و پشتگیری خۆشی بۆ کارەکانی داهاتووی دووپاتکردەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر گرنگی کارەکانی به‌رگری شارستانی هەولێری له كاتی روودانی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان خسته‌ڕوو و ته‌واوی پاڵپشتییه‌كانی پارێزگای بۆ ئه‌و ده‌زگایه نیشاندا.
جه‌ختیشی له گرنگی به‌شداری كادیرانی به‌رگریی شارستانی له خووله ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه، كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆییان و باشتر خزمەتکردن و زوو بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لەکاتی ڕووداوەکاندا.
وەک رێزێکیش بۆ پشتگیریی و پاڵپشتییەکانی بۆ بەرگری شارستانی هەولێر، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەکەشی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کرا.