هەولێر ... کتێبى "داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین" ناسێنرا

هەولێر ... کتێبى

هەولێر ...
کتێبى "داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین" ناسێنرا

ئێوارەى پێنجشەمه 2024.8.15، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە نووسەر و هونەرمەند و ئەدیب و شاعیر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران، لە ڕێورەسمێکدا لە هۆڵى شەهید "مەهدى خۆشناو" لە بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، کتێبى "داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین"ى نووسەر و شاعير "ناڵە حەسەن" ناسێنرا.

"داهێنان و پەنجەرەیەک بۆ ڕوانین" بیست و چوارەمین کتێبی نووسەرە، بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاپکراوە، لە پێنج بەش پێکهاتووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی فیکری و مەعریفیی و وتار و بابەتى لە بارەی شیعرەوە لە خۆوە گرتووە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندى هەوڵەکانى نووسەر لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمەی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.