پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر بەبۆنەى 16ـی ئاب
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لە دایک بوونى جەنابى سەرۆک بارزانى و (78)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و كادیرانی پارتی و خەڵكی كوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین و سڵاو و درود بۆ ڕوحى سەرکردەى نەتەوەییمان "مستەفا بارزانى" دامەزرێنەرى ئەو کاروانە و تێکڕاى شەهیدانى کورد و کوردستان دەنێرین.
لەو یادەدا، جەخت لە پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینیی و نەتەوەییەكانی كوردستان و پاراستنى ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان دەكەینەوەو بەڵێن دووپات دەکەینەوە لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر و رێنمای و بۆچوونەکانی رابەر و مەرجەع جەنابی "سەرۆک مەسعود بارزانی" درێژەپێدەری خەبات و خزمەتکردنی هاوڵاتییان دەبین.
دووبارە ئەم یادە مەزن و پڕشکۆیە، لە هەموولایەک پیرۆزبێت
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
15ـی ئابی 2024