هەولێر ... هەڵگرتنى بەشێک لە دوورگەی ناوەندی و چاککردنى چاڵ و شکستی شەقامەکانى شار

هەولێر ... هەڵگرتنى بەشێک لە دوورگەی ناوەندی و چاککردنى چاڵ و شکستی شەقامەکانى شار

هەولێر ...
هەڵگرتنى بەشێک لە دوورگەی ناوەندی و چاککردنى چاڵ و شکستی شەقامەکانى شار

لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا وبان و شەقامەکان کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی شەقام لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى شارەوانیەکانى(1 ، 2، 3 ، 5 ) بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستکرا بە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر_کەرکوک، شەقامی گەڕەکەکانی تەیراوە، سەڵاحەدین، 60 مەتری، هاوکات دەستکرا بە هەڵگرتنی دوورگەیەکی ناوەندی لە شەقامی 100 مەتر.