هەولێر... مهڕاسیمی ماتهمینی بۆ خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ) له یاریگهی شههید فەڕهنسۆ هەریری بهڕێوهچوو
هەولێر...
مهڕاسیمی ماتهمینی بۆ خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ) له یاریگهی شههید فەڕهنسۆ هەریری بهڕێوهچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.8.21، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی یاریزانی پێشوو و ئهستێرهی دیاری یانهی ههولێر، "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ) گەڕێندرایەوە هەولێری پایتەخت و بەئامادەوونی د.پشتیوان سادق، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و قائیمقامی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پەرلەمانتار و بەرپرسان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و وەرزشوان و وەرزش دۆستان و کەس و کار و خانەوادەکەی، له یاریگهی شههید فەڕهنسۆ ههریری، مهڕاسیمی ماتهمینی و دانانی تاجەگوڵیینەی ڕێز و وەفا لەسەر تەرمی یاریزان و ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، دوای پێشکەشکردنی وتاری نوێنەری سەرۆکی حکومەت، تاجەگوڵینەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن د.پشتیوان سادق و ئومێد خۆشناو لە سەر تەرمی خوالێخۆشبوو دانرا، پاشان تاجەگوڵینەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و یانەی وەرزشی هەولێر و خانەوادە و کەس و کاری و لقی16 و لقی2ی پارتی و هاوڕێیانی دانرا، دوای نوێژکردن لەسەر تەرمەکەی، بەڕێورەسمێکی شایستە تەرمی خوالێخۆشبوو بە ڕێکرا و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، لە تەک دایکی شەهیدی گەورە "خەجە باوە" بەخاکسپردرا.
جێگەی باسە، فەیزوڵڵا عوسمان، ناسراو بە (فەیزۆ) کوڕی شەهیدی گەورە خەجە باوەیە، ماوەی 28 ساڵ بوو لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیا، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بوو و یاریی بۆ یانەکانی برایەتی، ئاسۆ و مەهاباد و یانەیەکی پلەچواری ئەڵمانیا کردووە، لە دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشیی لە تەمەنی (55) ساڵیدا 19ـی ئەم مانگە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کۆچی دوایی کرد.