بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشوو و ئهستێرهی یانهی ههولێر خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ) بەخاکسپردرا
بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشوو و ئهستێرهی یانهی ههولێر خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ) بەخاکسپردرا
ئەمشەو چوارشەممە 2024.8.21، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و وەرزشوان و وەرزشدۆستان و هاوڕێ و هەڤاڵان و کەسو کار و خانەوادەکەی، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی یاریزانی پێشوو و ئهستێرهی دیاری یانهی ههولێر، خوالێخۆشبوو "فهیزوڵڵا عوسمان" ناسراو به (فهیزۆ)، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، لە تەک دایکی شەهیدی گەورە "خەجە باوە" بەخاکسپردرا.