نۆژەنکردنەوە و و قیرتاوکردنى ڕێگەی (هەولێر - کۆیە)
نۆژەنکردنەوە و و قیرتاوکردنى
ڕێگەی (هەولێر - کۆیە)
لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، بە گوژمەی (491 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمەکانى بەرێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى هەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی
نزیکەی (12 کیلۆمەتر) لە ڕێگای ستراتیژی و گرنگی (هەولێر - کۆیە) کە لە کەسنەزان و هەورازە نەفتە تا دەگاتە چوار ڕێیانی گۆمەسپان دەگرێتەوە، پڕۆژەکە دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا بە کۆتابێت.