دەوروبەرى هەولێر .... چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی

دەوروبەرى هەولێر .... چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی

دەوروبەرى هەولێر ....
چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر، بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەى کەم ئاوى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى کە ساڵانه‌ له‌ وه‌رزى هاوین به‌ هۆى وشكه‌ساڵى و دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى و زیادبونى خواست له‌ سه‌ر بەکارهێنانى ئاو دروست دەبێت، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و گوند و ناحییە و قەزاکانى دەروبەر دووچارى گرفت دەبوون، توانرا لە ڕێگەى تیمە هاوبەشەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تاڕادەیەکى زۆر باش ئیدارەى ئەو کێشانە بدرێت، هاوکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەوروبەر و ئاوى هەولێر، لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بە هەماهەنگى یەکتر و لە چوارچێوەى ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەى کە داڕێشرابوون بۆ چارەسەر، كاره‌كان به‌ڕێكى و پێکى ئه‌نجامدراون و ڕۆڵێكى باشیان هەبوو له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئاو له‌ سنورى پارێزگاى هەولێر، بە تایبەتى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەروبەرى هەولێر، له‌ ده‌ستپێكى وه‌رزى گه‌رماى ئەمساڵ تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌م پڕۆژه‌ و كارانه‌ى خواره‌وه‌ ئەنجامدراون:-

1- لێدانى ( 8 ) بیر بە گوژمەى (230 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لەم شوێنانە:-
- گوندى كانى گه‌نى بیرى به‌دیلى ژماره‌ 1 له‌ كه‌سنه‌زان
- گوندى باخچه‌ى گه‌وره‌ بیرى به‌دیلى ژماره‌ 1 كه‌سنه‌زان
- گوندى گه‌ره‌وانى گه‌وره‌ بیرى به‌دیلى ژماره‌ 1 له‌ باسرمه‌
- گه‌ره‌كى شیوه‌ڕه‌ش ژماره‌ بیرى ژمارە 29 له‌ ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- گوندى سیاو بیرى به‌دیلى ژماره‌ 1 ناحیه‌ى شه‌مامك
- گوندى سه‌رمه‌زرا بیرى به‌دیلى ژماره‌ 1 له‌ داره‌توو
- قه‌زاى هه‌ریر بیرى ژماره‌ 31
- قه‌زاى هه‌ریر بیرى ژمارە 32

2- لێدانى بیرى به‌دیلى ژماره‌ 3 له‌سه‌ر بوجه‌ى سه‌ربارى پارێزگاى هەولێر، به‌ گوژمه‌ى (83 ملیۆن دینار) لە قه‌زاى قوشته‌په‌.

3- لێدانى 3 بیر له‌سه‌ر ئه‌ركى خێرخوازى به‌ گوژمه‌ى (120 ملیۆن دینار) له‌:-
- كۆمه‌ڵگاى جه‌ژنیكان بیرى ژماره‌ شه‌ش
- گوندى بێریات بیرى ژماره‌ دوو له‌ شه‌مامك
- گوندى مامه‌لوك بیرى ژماره‌ دوو ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك

4- به‌ گوژمه‌ى (250 ملیۆن دینار) لەوشوێنانەش ئامادەکارى کراوە بۆ لێدانى بیر:-
- گوندى سپیگره‌ به‌دیل له‌ ناحیه‌ى هیران
- گوندى ئاریانه‌ له‌ ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌
- گوندى گاوه‌ره‌ به‌دیل له‌ ناحیه‌ى دیبه‌گه‌
- گوندى شێخ شێروان به‌دیل ناحیه‌ى شه‌مامك
- قه‌زاى هه‌ریر به‌دیلى یازده‌ و پێنج
- ناحیه‌ى رزگارى به‌دیلى دوو

5- جێبه‌جێكردنى (17) پرۆژه‌ى ئاو و درێژكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاو به‌ گوژمه‌ى (678 ملیۆن و 483 هەزار و 647 دینار)، كه‌ بریتین له‌:-
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى میرخوزار له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى كانى رولكه‌ له‌ قه‌زاى پیرمام
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى لاجان هه‌ركى له‌ شه‌مامك
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گاینجى بچوك له‌ ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گۆمه‌سپان 2 له‌ قه‌زاى پیرمام
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى میره‌كان ئه‌فه‌ندى له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى تاله‌جار له‌ قه‌زاى هه‌ریر
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى به‌ردبڕ له‌ دێگه‌ڵه‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى به‌له‌بان له‌ دێگه‌ڵه‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى پالانى له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى هه‌له‌جه‌ى بچوك له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى مه‌نداوه‌ له‌ ناحیه‌ى داشه‌كران
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گردیشى سه‌روو له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى بابه‌جیسك له‌ قه‌زاى هه‌ریر
- پڕۆژه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى كه‌ركوكیان 1+2 له‌ ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى كرێچیان له‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌
- تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى ئۆردوگا بلۆك 4 + گه‌ڕه‌كى باتاس له‌ قه‌زاى هه‌ریر
به‌ گشتى (30710)م بۆرى نوێ دانراوه‌

6- گه‌یاندنى كاره‌با بۆ بیره‌كانى (شه‌كرۆك له‌ باسرمه‌ و بیرى ژماره‌ 28 له‌ كه‌ورگۆسك) به‌ گوژمه‌ى (32 ملیۆن و 12 هەزار و 925 دینار).

7- چاككردنه‌وه‌ى زیاتر له‌ (95) بیرى ئاو كه‌ خۆى له‌ گۆڕینى تاخم ترومپا و زیادكردنى بۆرى و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باییات و شۆركردنه‌وه‌ى بۆڕى زیاتر ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كرینى شه‌ش تانكى ئاو به‌ قه‌باره‌ 21م3. بە گوژمه‌ى (350 ملیۆن دینار).

8- دابین كردنى گوژمه‌ى (241 ملیۆن 330 هەزار دینار) بۆ دابه‌ش كردنى ئاو به‌ تانكه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى وشكه‌ ساڵى.

9- خه‌رج كردنى گوژمه‌ى زیاتر له‌ (110 ملیۆن دینار) بۆ پرۆژه‌ى ئاوى (قه‌ندیل – شه‌قڵاوه‌) بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و كوڕییه‌كان و زیادكردنى ئاوى به‌رهه‌م هاتوو به‌ بڕى (10,000) ده‌ هه‌زار م3 له‌ ڕۆژێكدا كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى پار رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سنوره‌كه‌ و ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى ئاو, كاره‌كانیش بریتى بون له‌:
- چاککردنەوەى كاره‌بایى و میكانیكى هه‌ر سێ ترۆمپاى بوسته‌ر سته‌یشنى ژماره‌ 4
- خاوێن كردنه‌وه‌ و صیانه‌كردنى كلاریفایه‌كان و ئین ته‌یكى پرۆژ.
- گۆڕینى كه‌پاسته‌ر بانكى په‌مپى ژماره‌ یه‌ك له‌ بوسته‌ر سته‌یشنى (5) و زیادكردنى په‌مپه‌كان له‌ دوو بۆ سێ په‌مپ.
- به‌ستانى كاره‌بایى مۆلیده‌یه‌كى 150KVA له‌ حه‌وزى سه‌ره‌كى پرۆژه‌كه‌ له‌ قه‌زاى پیرمام به‌ مه‌به‌ستى كۆنترۆل كردنى دابه‌ش كردنى ئاو.
- چاككردنه‌وه‌ و دابین كردنى پاترى پێویست بۆ سیسته‌مى PLC و Soft start protectionى بوسته‌ر سته‌یشنى 5.
- چاككردنه‌وه‌ى كاره‌بایى و میكانیكى په‌مپى ژماره‌ یه‌كى بوسته‌ر سته‌یشنى ژماره‌ 3