گوندى گردەچال.. دەستکرا بە قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنى شەقامەکانى

گوندى گردەچال.. دەستکرا بە قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنى شەقامەکانى

گوندى گردەچال..
دەستکرا بە قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنى شەقامەکانى

لە سەر فەرمانى بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لە به‌رده‌وامى ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لە ناو سەنتەرى شار و گوند و ناحییە و قەزاکان بە شێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى و لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى ڕێگا و بان و شەقامەکان، لە دەڤەری بەڕانەتی دەستکرا بە قیرتاوکردن و کونکریتکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گوندى "گردەچال"ى سەربە ناحییەى بەحرکە، کە نزیکەى (300) ماڵى گوندەکە لێى سودمەند دەبن.