لەسنووری پارێزگای هەولێر.. "بەنداوی شەوگێڕ" 100%ی کارەکانی تەواو بووە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی
لەسنووری پارێزگای هەولێر..
"بەنداوی شەوگێڕ" 100%ی کارەکانی تەواو بووە
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە دروستكردنی پۆند و بەنداو دراوە، لەو چوارچێوەیەشدا چەندان پۆند و بەنداوی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو كراون، یەکێک لەوانە بەنداوی شەوگێڕ لە سنووری قەزایی كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە بەگوژمەی (5.6 ملیار دینار ) لە سەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ڕووبەری (230 هەزار مەتر دووجا) بە بەرزیی (30 مەترە) دروستکراوە و ئێستاش بە ڕێژەی لە 100%ی کارەکانی تەواو بووە.
بەنداوی شەوگێڕ توانای گلدانەوەی (2 ملیۆن مەتر سێجا) ئاوی هەیە و ئێستاش (1.5 ملیۆن مەتر سێجا) ئاوی لێ گلدراوەتەوە، جگە لە بوونی ناوچەکە بە ناوچەیەکی گەشتیاری و سوودگەیاندن بە ئاوی ژێر زەوی، سوودی زۆری هەیە بۆ ئاژەڵداری و ئاودێری و سامانی ماسی ناوچەکە.