بە ئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، شەشەمین ڤیستفاڵی تورکمانی بەڕێوەچووە
بە ئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، شەشەمین ڤیستفاڵی تورکمانی بەڕێوەچووە
شەوی سێشەممە 2024.8.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چەند کەسایەتیەکی هەولێریی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و هونەرمەندان و هونەر دۆستان، شەشەمین ڤیستفاڵی تورکمانی/هەولێر 2024 کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمانی ڕێکخرابوو لە ماڵی ڕۆشنبیر و لاوانی تورکمان بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، جگە لە دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری تورکمان و سەرپەرشتیار و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە، تیشکی خستەسەر برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکان و جەختی لە برەودانی زیاتری ئەو پێکەوەژیانە لە هەرێمى کوردستان کردەوە، کە لە نێویدا هەولێرى پایتەخت بۆتە مەڵبەند و نموونە و لانکەى ئەو خۆشەویستی و برایەتی و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەواییە بۆ هەموو پێکهاتەکان.
پاشان، بە چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانی کەلتووری تورکمانی و خوێندنەوەی هونراوە ڤیستڤاڵە زیاتر ڕازێنرایەوە.