لە هەولێر ... کتێبى ( بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی ) ناسێنرا

لە هەولێر ... کتێبى ( بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی ) ناسێنرا

لە هەولێر ...
کتێبى ( بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی ) ناسێنرا

ئێوارەى سێشەممە 2024.8.27، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د. عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان و شارەزایانی بواری نەوت و گازی سروشتی و نووسەر و ئەدیب و شاعیر و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی داڤین بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی مرۆیی ڕێکخرابوو، لە هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، کتێبى ( بەهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی )ى لە وەرگێڕانی نووسەر و ڕاگەیاندنکار " ئاری مەعرووف" ناسێنرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە هەوڵ و ماندوبوونی وەرگێڕی کتێبەکە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و تەواوی پاڵپشتی و هاوکاری پارێزگای هەولێری بۆی دووپاتکردەوە.

جێگەی باسە، کتێبى ( بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی ) کە لە سەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر چاپکراوە، وەک سەرچاوەیەکی زانستی باس لە سیاسەتى نەوت و گاز و جیۆپۆڵیتیک و پیشەسازى نەوت و پرۆژەى نیشتیمانى و گرنگی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی دەکات.