راگه‌یێنراوى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه
راگه‌یێنراوى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكارانى چله‌ى ئیمام حوسین
به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه
به ناوى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاراه‌تكارانى ئیرانى، رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى ( 26-8-2024) كۆتایى هاتنى پرۆسه‌ى رێوره‌سمى ئه‌مسالى (چله‌ى ئیمام حوسین ) له شاره پیرۆزه‌كانى كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف راده‌گه‌یێنین.
له سه‌ر فه‌رمانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به به‌شدارى هه‌موو وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، و به مه‌به‌ستى ئاسانكارى و پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له رووى ئاسایش و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى و گواستنه‌وه و شوێنى پشوودان و دابین كردنى پێداویستییه‌كان بۆ به‌رێوه چوونى رێوره‌سمى چله‌ى ئیمام حوسین بۆ سالى 2024 بۆ پیشوازى كردن له زیاره‌تكاران ئه‌م ئاماده‌كارییانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام دران:
- دانانى چوار وێستگه‌ى پشوودان ( ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران، كانی ماران، پیشانگاى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر، بازگه‌ى شێراوه ).
- جێگیر كردنى چه‌ندین بنكه‌ى كاتى و تیمه‌كانى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێى پسپۆرى كار و ئه‌ركه‌كانیان به ستافێكى شاره‌زا و پرۆفشنال و كارا و ئه‌كتیف ج به شه‌و و رۆژ له‌م داموده‌زگایانه‌ى خواره‌وه:
( فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه كاروبارى ئیران - ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران - گواستنه‌وه -ئاسایش - پۆلیس - پاسپۆرت - پۆلیسى گومرگ - ئاسایشى بازگه‌كان - نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان - پۆلیسى چالاكى مه‌ده‌نى - گومرگ - پۆلیسى هاتووچوو - پاسه‌وانى سنور - ته‌ندروستى - ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، به‌رگرى شارستانى - گه‌شتوگوزار - شاره‌وانى - ژینگه پارێزى ).
- جێگیر كردنى چه‌ندین تیم و ستافى پسپۆر و شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند و كارگوزارى (ده‌زگارى خێرخوازى بارزانى ) له هه‌موو ویسَتگه‌كان به هه‌موو پێداویستییه‌كانى لۆجستیكییه‌وه و كه‌لوپه‌ل و ئامێر و ئالیات و كابینه و ئامبولانس و داوده‌رمان و خوراك و نان خواردن و ئاوى خواردنه‌وه و فێنككه‌ره‌وه و ئاوپرژین و ئینته‌رنێت وپێداویستییه‌كانى مانه‌وه‌ی زیاره‌تكاران وه‌كوو به‌تانى دۆشه‌ك و پێخه‌و و له‌حێف و خیوه‌تى گه‌وره و خیوه‌تى بچووك و تانكى ئاو و به‌راد و موبه‌ریده و مۆكێت و كورسى و مێز و حه‌وزى ئاو ساردكردن و سه‌لاجه و كابینه‌كان و ترمزى ئاو و حاویه و سه‌هۆل و ...
- دانانى تیمه‌كانى هاوبه‌شى فریاگوزاى به شێوه‌ى (24) كاتژمێرى به مه‌به‌ستى پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارى هه‌نوكه‌یى و ئانى له كاتى پێویست دا سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هاتن و چوونى زیاره‌تكاران له سنورى هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كان و قایممقامیه‌ته‌كانى له سه‌ر رێگاكان.
- ئاماده باشى هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌كانى ته‌ندروستى له سه‌ر رێگاى هاتنوچوونى زیاره‌تكاران به شێوه‌ى 24 كاتژمێرى.
- دانانى (10) وێستگه‌ى گه‌رۆكى كاتى گواستنه‌وه له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران تاكو كه‌ربه‌لا كه پێك هاتبوون له چه‌ندین پاسى خالى و تیمى نووسینگه‌كانى ناوخۆیى.
- ئاماده كردنى تیمێكى فرۆكه‌وانى له ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچووى هه‌ولێر و بۆ كاتى پێویست و هه‌ماهه‌نگیان له گه‌ل تیمه‌كانى تر‌ى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندییه‌كان.
- دانانى (58) دانه كۆمپیوته‌رى پاسپۆرت بۆ خێرا راپه‌راندنى رێكاره‌كان وهامووشووى پاسپۆرتى زیاره‌تكاران.
- ئاماده كردنى (4500) پاس و كۆسته‌ر و راف و ئوتوبوس بۆ گواسته‌وه‌ى زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ى نێوده‌وله‌تى حاجى ئۆمه‌ران تا كه‌ربه‌لا به دوو قۆناغ.
- جێگیر كردنى زیاتر له (100) ئامێر و ئالیات و ئۆتومبێلى فریاگوزارى و تانكه‌رى ئاگركوژێنه‌وه و ئامبۆلانس و كرێن و تانكه‌رى ئاوى خواردنه‌وه و تانكه‌رى ئاوى قورس و ئامێرى خاوێن كردنى كه‌بس و قه‌لاب و به‌رادى ده‌رمان و مینى پاص و تراكتۆر و رافیعه و لۆرى بارهه‌لگر و ئۆتومبێلى مێكزه‌مینى و پیكاب و ئۆتۆمبێله‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له هه‌موو وێستگه‌كانى پشوودان و له سه‌ر رێگاكان، بۆ یارمه‌تى دان و به‌هانا چوون و هاوكارى زیاره‌تكاران.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانى پرۆسه‌ى هاتنى زیاره‌تكاران كه به شێوه‌ى ره‌سمى له رۆژى ( 8 - 8 - 2024 ) ده‌ستێپیكرد و له (26 -8 - 2024 ) كوتایى هات به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌یه:
- ئامارى هاتن و چوونى زیاره‌تكارانى ئیرانى و بیانى و خه‌لكانى تر نزیكه‌ى ( 110000 ) كه‌س بوون كه له‌و رێژه‌یه (61000 ) كه‌س هاتن بوون و هه‌روه‌ها له‌و رێژه‌یه( 49000 ) كه‌س گه‌رانه‌وه بوون و هه‌روه‌ها جگه له زیاره‌تكارانى ئیرانى، زیاره‌تكارانى وه‌لاتانى تریش وه‌كوو وه‌لاتانى ( توركیا - ئازه‌ربایجان - جۆرجیا ) هاتووچوویان كردووه كه له رێژه‌ى گشتى زیاتر له ( 10500 ) كه‌س زیاره‌تكارى بیانى بوون.
- ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى كه به هۆى ناخۆشى بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى كه سه‌ردانى بنكه و تیمه‌كانى ته‌ندروستى له هه‌ر چوار وێستگه‌كان كردبوون زیادتر له ( 3000) ناخۆش بوون.
- هیچ رووداوى هاتووچوو نه‌بوو، ته‌نیا وه‌رگه‌رانى پاسه‌ك له كاتى گه‌رانه‌وه كه هیچ زیاره‌تكارى تێدا نه‌بوون به ته‌نیا شۆفێرى تێدا بوون‌و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
-
له ئه‌نجامى ئه‌م هه‌موو خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى پێشكێشى زیاره‌تكارانى ئیرانى و بیانى و خه‌لكانى تر كران، له ناو كه‌ش و هه‌وایه‌كى سه‌قامگیر و ئارام و ته‌نا و به‌و په‌رى رێز و ته‌قدیره‌وه و به دل و گیانێكى دلسۆزانه و كوردانه و مرۆڤ دۆستانه له لایه‌ن خه‌لك و گه‌لى كوردستانه‌وه پێشوازییه‌كى گه‌رم لێیان كرا و هه‌موویان به ساخ و سه‌لامه‌تى و به ئاسوده‌ییى و ئارامى به‌شدارییان له رێوره‌سمى ئه‌مسالى چله‌ى ئیمام حوسینیان له شاره پیرۆزه‌كانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لایان كرد و پاشان به سه‌لامه‌تى بۆ زێد و وه‌لاتى خۆیان گه‌رانه‌وه و له خوداى گه‌وره داواكارین دوعا و نزا و عباداتیان قبول كرا بێت.
بۆیه له به‌ر كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوانه، سوپاسى بێ پایانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، پارێزگاى هه‌ولێر،ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، یه‌كه كارگێرییه‌كان وهه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته و ده‌زگاكان ده‌كه‌ین كه به هه‌موو شێوازێك پالپشتى لیژنه‌ى بالایان كرد بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى پێشوازى كردن له زیاره‌تكاران.
سوپاسى بێ سنورى سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ستاف و كارگوزارى ( ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ) ده‌كه‌ین كه زۆر پیشه‌ییانه و دلسۆزانه و جوامێرانه و مرۆڤدۆستانه و خێرخوازانه و كوردستانیانه بۆ سالى سێیه‌م به ئه‌ركى مرۆڤایه‌تى و خێرخوازى خۆیان هه‌ستان له دابین كردن و پێشكێش كردنى هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى گشتى و لۆجستیكى له هه‌ر چوار وێستگه‌كانى مانه‌وه و پشوودانى زیاره‌تكاران كه به شه‌و و رۆژ و به شێوه‌ى (24) كاتژمێرى له ئه‌رك دابوون هه‌ر له رۆژى یه‌كه‌مى پرۆسه‌كه تاكو كۆتایى هاتنى پرۆسه‌كه له گه‌لمان دابوون و به‌شێكى زۆرى ئه‌ركى ئێمه‌ى حكومه‌تى له ئه‌ستۆیان گرتبوو و ئه‌ركى ئێمه‌یان زۆر سووك كردبوو و هه‌روه‌ها سوپاسى ( مانگى سورى عیراقى و مانگى سورى ئیرانى و مۆكه‌به‌كانى خێرخوازى ئیرانى و رێكخراو وكۆمپانیاكانى خێرخوازى تر ) ده‌كه‌ین كه له گه‌ل ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى هه‌ماهه‌نگ بوون له پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
پر به دل سوپاسى لیژنه‌ى بالا و كارمه‌ندانى لیژنه‌كانى ( پێشوازى و خزمه‌تگوزارى و ئه‌منى و ته‌ندروستى و گواستنه‌وه و... ) و ستاف و كارمه‌ندان و كارگوزارانى هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى جێگیر بووى له هه‌ر چوار وێستگه‌كان و كارمه‌ندانى تیمى هاوبه‌شى فریاگوزارى و كارمه‌ندانى هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى هه‌ولێر و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران چ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌شدارى پرۆسه‌كه‌یان كردووه ده‌كه‌ین.
سوپاسى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگ كردنى كاروبارى لیژنه‌ى بالا له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى فیدرالى عیراق و به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى هاتنى زیاره‌تكاران.
سوپاسى بێ پایان ئاراسته‌ى سه‌ركۆنسولگه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئیران له هه‌ولێر و ستافى كۆنسولگه‌رى ده‌كه‌ین كه له رێگاى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له گه‌لمان دا هه‌ماهه‌نگ و له ئه‌رك دابوون و له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه زۆر هاوكارمان بوون.
هه‌روه‌ها سوپاسى بێ پایانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و ستافى پێشانگاى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر ده‌كه‌ین به ته‌رخان كردنى هۆلى پیشانگا و شوێن بۆ پشوودان و مانه‌وه‌ى زیاره‌تكاران.
سوپاسى بێ سنورى ئه‌نجومه‌نه‌كان و ستاف و تیمى نووسینگه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوخۆیى و برایانى شۆفێرى پاسه‌كان ده‌كه‌ین كه زۆر به باشى پرۆسه‌ى كردارى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكارانیان به بێ هیچ كێشه و گرفتێك جێبه‌جێیان كرد و له گه‌راندنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى وونبوو و به جێماوى زیاره‌تكاران له ناو پاسه‌كان دا ده‌ستپاكى و بێ وێنه‌ییان نواند و نموونه‌یان هه‌ر زیاد بێت.
و له كۆتاییدا پر به‌دل و زۆر سوپاسى بێ پایانى خه‌لك و گه‌لى به شه‌ره‌ف و ئه‌مه‌كدارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه دوباره وه‌كوو سالانى رابردوو به گیانێكى مرۆڤایه‌تى و به دلگه‌رمى و برایانه پێشوازییان له زیاره‌تكاران كرد و رووى راسته‌قینه‌ى گه‌لى كوردستانیان به‌رجه‌سته و نیشانیان دا و مێژوویه‌كى تر‌ى مرۆڤایه‌تییان له‌م بۆنه ئایینییه پیرۆزه دا تۆمار كرد.
راگه‌یاندنى لیژنه‌ى بالاى پێشوازى كردن له زیاره‌تكاران سالى 2024