لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر.. پیشانگایەکى تایبەتى کارى دەستى، بۆ ژمارەیەک لە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت کرایەوە

لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر.. پیشانگایەکى تایبەتى کارى دەستى، بۆ ژمارەیەک لە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت کرایەوە

لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر..
پیشانگایەکى تایبەتى کارى دەستى، بۆ ژمارەیەک لە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.8.28، لە ژێرچاودێرى و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى کارى دەستى بۆ ژمارەیەک لە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە ژێرناونیشانى ( چراکانى ئومێد ونموونەکانى متمانە بەخۆبوون) کرایەوە، کە لە لایەن بەڕیوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر ڕێکخرابوو.

لە کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە بەشداربووان و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست، پاشان لە ڕێورەسمێکدا لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە ڕێزلێنانى پێشکەش بە بەشداربووانى پیشانگاکە کرا.