بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر ... بە گوژمەی (23 ملیار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە و ئەمساڵ 100%ى کارەکانى تەواو دەكرێت

بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر ... بە گوژمەی (23 ملیار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە و ئەمساڵ 100%ى کارەکانى تەواو دەكرێت

بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر ...
بە گوژمەی (23 ملیار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە و ئەمساڵ 100%ى کارەکانى تەواو دەكرێت

بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە (بە گوژمەی 23 ملیار دینار) لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەست بە دروستکردنى کراوە، درێژییەکەى (560 مەترە) و بەرزییەكەیشی (20 مەتر)، توانای گلدانەوەی (20 ملیۆن مەتر سێجا) ئاوی هەیە، لە ئێستاشدا کە بە ڕێژەی لە 95%ى كارەكانی جێبەجێ كراوە، (1 ملیۆن مەتر سێجا ئاو)ی گلداوەتەوە، ئەمساڵ لە 100%ى کارەکانى تەواو دەكرێت.
بە تەواوبوونى ئەو بەنداوە، جگە لە بوونی ناوچەکە بە ناوچەیەکی گەشتیاری و سوودگەیاندن بە ئاوی ژێر زەوی، سوودی زۆری دەبێت بۆ ئاژەڵداری و ئاودێری و سامانی ماسی ناوچەکە.