پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووى بابل و ڕاوێژکارى ئێستا سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووى بابل و ڕاوێژکارى ئێستا سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە پارێزگاری پێشووى بابل و ڕاوێژکارى ئێستا سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد

رۆژی چوارشەممە 2024.8.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە د.حەسن منديل ئەلسرياوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى ڕەوتی نیشتیمانیی حیكمە و پارێزگاری پێشووى بابل و ڕاوێژکارى ئێستا سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندیی قووڵ و مێژوویی نێوان کورد و بنەماڵەى ئەلحەکیم و پێویستیی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە كرایەوە، هەروەها باس لە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا.

لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری پێشووى بابل، سوپاس و ستایشی ئەو پێشوازییەی گەرمەی پارێزگارى هەولێرى کرد و دەست خۆشی لە پارێزگای هەولێر کرد بۆ ئەو کار و پڕۆژانەى ئەنجامدەدرێت، هەروەها خۆشحاڵى خۆشى نیشاندا بەو پیشکەوتنەى لە هەولێرى پایتەخت هاتۆتە ئاراوە.

لە کۆتایدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوانیان، ئامادەیى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆ هەر هاوکارى و هەماهەنگییەک.