شێخەشەل.. بە گوژمەی (533 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنی و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی (9) شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە

شێخەشەل.. بە گوژمەی (533 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنی و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی (9) شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە

شێخەشەل..
بە گوژمەی (533 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنی و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی (9) شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە

"پارێزگاری هەولێر پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە"

ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لە گوندى شێخەشەل، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردی (9) شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندەکەى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (533 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی بانکی دووەلی (بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عیراقی) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گوندەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو شوێنانەی کەپێویستان بە ئاوڕلێدانەوەی زیاترە، زۆر لەوە زیاترە.

جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی 9 شەقامی ناوخۆیی و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆری ئاوی خواردنەوەى گوندى شێخەشەل، پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی 7 شەقام و کۆنکریتکردنی 2 شەقام بە تێکڕای (9000) مەتر دووجا و هەڵکەندنی بیر و دانانی تاخمی غەتاس و دروستکردنی ژوور و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گوندەکە.