بەگوژمەى (926 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پرۆژەی کۆنکریتکردنی شەقام و هەڵکەندنی بیر و دانانی خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی "بن بێرز"
بەگوژمەى (926 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پرۆژەی کۆنکریتکردنی شەقام و هەڵکەندنی بیر و دانانی خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی "بن بێرز"
"پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە"
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئابـی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23ی قەرەچوغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پرۆژەی کۆنکرێتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەى گوندی "بن بێرز" بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (926 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی بانکی دووەلی (بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عیراقی) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە، تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ماوەى ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، دەستیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن.
جێگەى باسە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە کۆنکریتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی بەدرێژی (1530) مەتر و بەڕووبەری (10000) مەتر2 و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزانى ئاو و دابەشکردنی تۆڕی ئاو، یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی ئاو و شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان گوندی بن بێرز چارەسەر دەكات و بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات.