لە ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی قوشتەپە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ (200) گەنجی کوڕ و کچی سنووری قەزاکە ئەنجامدرا
لە ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی قوشتەپە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ (200) گەنجی کوڕ و کچی سنووری قەزاکە ئەنجامدرا
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئـابـی 2024، بە سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی چیا هەرکی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23ی قەرەچووغی پارتی و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی قەزایی قوشتەپە و بەڕێوەبەرانی گشتیی ڕێگا و بان و کشتوکاڵ و شارەوانییەکان و تەندروستیی و بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی قوشتەپەی پارتی، لە ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی قوشتەپە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ (200) گەنج و لاوی کوڕ و کچی سنووری قەزایی قوشتەپە ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی، لە وتارێکدا، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی لاوان و گەنجانی دەڤەرەکە و زەمینە خۆشکردن و دەرفەت ڕەخساندن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، گوتیشی، یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە دەستگیرۆیی و پەرەپێدانە بە تواناکانی لاوان بۆ خزمەتکردنی نیشتمان.
پاشان، جەختی لە سەر خواستی لاوان و گەنجانی دەڤەرەکە کردەوە و دڵنیایی کردنەوە، ئەوەی لە توانا دابێت بۆ خزمەتکردنی لاوانی دەڤەرەکە درێغی لێناکرێت.