گوندی "بن بێرز" .. کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکان
گوندی "بن بێرز" ..
کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکان
لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەستی ئاوەدانی و بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەشێوەیەکی یەکسان لە سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکان، بە تایبەتى ئەو ناوچانەى کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە، لە سەر بودجەی بانکی دووەلی ( بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عێراق) بە گوژمەى ( 926 ملیۆن دینار )، دەستکرا بە کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانى گوندی "بن بێرز"، کە پێکهاتووە لە ( 4 ) شەقامی ناوخۆیی بە درێژی (1,530) مەتر، بە ڕووبەری (10,000) مەتر2.