هەولێر.. پەردە لە سەر مێزی یادەوەری و دیکۆمینتی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و مامۆستا و پەروەردەکار خوالێخۆشبوو (فوئاد حەمید زەنون) لادرا

هەولێر.. پەردە لە سەر مێزی یادەوەری و دیکۆمینتی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و مامۆستا و پەروەردەکار خوالێخۆشبوو (فوئاد حەمید زەنون) لادرا

هەولێر..
پەردە لە سەر مێزی یادەوەری و دیکۆمینتی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و مامۆستا و پەروەردەکار خوالێخۆشبوو (فوئاد حەمید زەنون) لادرا

شەوی دووشەممە 2024.9.2، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و مامۆستایان و هاوڕێ و هەڤاڵانى و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروردەیی هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا پەردە لە سەر مێزی یادەوەری و دیکۆمینتی کەسایەتیى دیارى شاری هەولێر و مامۆستا و پەروەردەکار و بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی پەروەردەی هەولێر، خولێخۆشبوو (فوئاد حەمید زەنون) لادرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا، ڕۆڵی مێژوویی و دڵسۆزیی خوالێخۆشبوو مامۆستا "فوئاد"ی لە خزمەتکردن بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "مامۆستا "فوئاد زەنون" بۆ شاری هەولێر ماییەی شانازییە، کە وەک مامۆستا و پەروەردەکارێک بەوپەڕى دڵسۆزی و خۆشەویستیەوە هەمووی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنى شارى هەولێر و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن تەرخانکردبوو".

وتیشى: "ئێمەى خەڵکى هەولێر و کوردستان شانازیی بە مێژووى پرسەروەرى هەولێر دەکەین، ئەو مێژووەى کە کەسایەتی و کەسانى وه‌ك مامۆستا فوئاد بەشێکن لێی".