بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر..
کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2024.9.3، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و بەرێوەبەرانى بەشێک لە ناحییەکان و بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و نەهێڵانى زێدەڕۆیی و سەرپێچى لە سەر موڵکى حکومی، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و، جەختى لەوە کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشى بکرێت لەو کەس و لایەنانەى زێدەڕۆیى دەکەنە سەر موڵکى گشتیى، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد بەردەوام بن لە ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانى هەر جۆرە زێدەڕۆییەک و هەرکەس و لایەنێکیش دەستدرێژی بکاتە سەر ئەرز و موڵکى گشتیى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر، دووپاتیشى کردەوە پاراستنی موڵکى گشتیی ئەرکی هەموو لایەکە، ئێوەش تاکو لەو ئەرکەدان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەن، بۆیە ئەوەی گرنگە رێگە نەدانە بەهیچ کەس و لایەنێک کە زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتیى.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، تەئکیدى لە هەماهەنگى و هاوکارى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەى زێدەڕۆیی پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى جێگرى پارێزگار کردەوە بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون و گرتنەبەرى ڕێ و شوێن و ڕێکارى پێویست لە هەر شوێنێك زێدەڕۆیی هەبێت.

لە کۆتایشدا، دواى گفتوگۆى ئامادەبووان لە بارەى پرسەکە، میکانیزمى گونجاو بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفت و کێشانەى کە هەن بڕیارى پێویستیان لە بارەوە وەرگیرا.