لە هەولێر ... فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان "مظفرالدين گۆگبۆرو" دەستی بە کارەکانی کرد

لە هەولێر ... فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان

لە هەولێر ...
فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان "مظفرالدين گۆگبۆرو" دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمشەو سێشەممە 2024.9.3، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی هەولێری، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ( ربیع الأول ) یادی لەدایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین، بە خوێندنەوەی مەولوود، دەستی بەکارەکانی فیستڤاڵی ساڵانەی سوڵتان "مظفرالدين گۆگبۆرو" کرد، فیستڤاڵەکە تاکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و تێیدا چالاکی ڕۆشنبیری و ئاینی و مێژوویی تایبەت بەو بۆنەیە پێشکەش دەکرێت.