لە هەولێر چوار پارکی گەورە دروست دەکرێن لە پێناو گرنگیدان بە سروشت و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتیان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت، لەوانە:-
لە هەولێر چوار پارکی گەورە دروست دەکرێن
لە پێناو گرنگیدان بە سروشت و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتیان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت، لەوانە:-
1 - پڕۆژەى دروستکردنى پارکێک لە کەنار شەقامى خێراى 150، بە گوژمەى ( 3 ملیار و 700 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان و لەسەر ڕووبەری 150ھەزار مەتری چوارگۆشە دروستکراوە.
2 - پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵ، بە گوژمەکەی زیاتر لە ( 3 ملیار و 420 ملیۆن دینار) لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دەست بە دروستکردنى کراوە.
3 - پڕۆژەى دروستکردنى پارکى ڕەشکین، کە بە گوژمەی (15 ملیار دینار) لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
4- پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکى ژیان، کە بە گوژمەى (1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار) لەسەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە سەر ڕووبەری (19 هەزار) م2 دەست بە دروستکردنى کراوە.