هەولێر ... دەست بە پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام بە درێژایی ( 44 كیلۆمەتر) بۆ زۆنی ( C ) ى گەڕەكی 8ی حەسارۆكان کرا

هەولێر ... دەست بە پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام بە درێژایی ( 44 كیلۆمەتر) بۆ زۆنی ( C ) ى گەڕەكی 8ی حەسارۆكان کرا

هەولێر ...
دەست بە پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام بە درێژایی ( 44 كیلۆمەتر) بۆ زۆنی ( C ) ى گەڕەكی 8ی حەسارۆكان کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.18، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەرى شارەوانى4، بە گوژمەى ( 884 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بە پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆك و دروستكردنی شەقام بە درێژایی ( 44 كیلۆمەتر) بۆ زۆنی ( C ) ى گەڕەكی 8ی حەسارۆكان کرا، كە زیاتر لە ( 4 هەزار و 200 ) پارچە زەوی لەو پڕۆژەیەدا سوودمەندن.

لە بارەى پڕۆژەکەوە دواى ئەوەى وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر لەگەڵ تیمی جێبەجێكار لەنزیکەوە گفتوگۆیان كرد و بەدواداچوونیان بۆ کارەکان کرد، ئامادەیی هەر جۆرە هاوئاهەنگی و هاوكارییەكیان نیشاندا بۆ تەواوکردنى پڕۆژەکە لە زووترین کاتدا.

جێگەى باسە، پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی لە زۆنی ( C )ى گەڕەكی 8ی حەسارۆكان، بریتیە لە كردنەوەی شەقام و دانانى سەرەبلۆك بە ڕووبەری ( 697 هەزار مەتر دووجا ) و (4 هەزار و 200 ) پارچە زەوی لەو پرۆژەیەدا سوودمەند دەبن لە دروستکردنى شەقام و كۆڵان بە درێژى 44 كیلۆمەتر، جگە لەو پڕۆژەیە لە زۆنەكانی B و Dى هەمان گەڕەک دەست بە گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان كراوە، کە لە زۆنێكیان كارەكان تەواوكراوە و لەزۆنێکى تریان نیوەی كارەكان ئەنجامدراوە.