لە هەولێر .... لە ژێرناونیشانى ( پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کەلتوورى کۆرى ) وێرکشۆپێک سازکرا

لە هەولێر .... لە ژێرناونیشانى ( پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کەلتوورى کۆرى ) وێرکشۆپێک سازکرا

لە هەولێر ....
لە ژێرناونیشانى ( پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کەلتوورى کۆرى ) وێرکشۆپێک سازکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.9، بە ئامادەبوونى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر و د.کامەران یونس، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و ژمارەیەکى تر لە سەرۆکانی زانکۆ و پسپۆر و شارەزایان و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ، لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆ، سەنتەرى توێژینەوەى زانکۆى سەڵاحەدین بە هەماهەنگى کونسڵخانەى کۆریای باشوور لە هەولێر، وێرکشۆپێکى لە ژێرناونیشانى (پەیوەندیی ئەکادیمى و زمان و کەلتوورى کۆرى) سازکرد.

تێیدا لەلایەن پسپۆر و شارەزایان جگە لە بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان، تیشک خرایە سەر بوارەکانى ئەکادیمى هاوبەش، زمان، کەلتوور، فەرهەنگى، کوردى - کۆرى، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى زانکۆ و کونسڵخانەى کۆریا لە هەولێر و هەموو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ هۆكاربوون بۆ ئەنجامدانى ئەو وێرکشۆپە زانستییە و لە یەکتر نزیکردنەوە هەردوولا، هەوڵ و ڕۆڵى پسپۆر و شارەزایانى بۆ شیکردنەوەى بابەتەکان بەرز نرخاند.