بە گوژمەى زیاتر ( 2 ملیار دینار).. دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش

بە گوژمەى زیاتر ( 2 ملیار دینار).. دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش

بە گوژمەى زیاتر ( 2 ملیار دینار)..
دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش

لە چوارچێوەى کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لەپێناو فەرهەمکردنى خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و ئاوەدانی شاری هەولێر، بە گوژمەى نزیکەى ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش.

ئەم گەڕەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری و لە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێکراوە لەوانە دروستکردن و قیرتاوکردنی دوو شەقامی گرنگی 40 مەتری و 60 مەتری و هەروەها دانانی سێکتەری ئاو بەشێوەیەکی زانستی، لە قۆناغێکی دیکەی گەیاندنى خزمەتگوزارییەکانیشدا دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی ئەم گەڕەکە و پاشان خاوەنى زەوییەکان دەتوانن داوای ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بکەن.