خەبات..
چاککردن و کۆنکریتکردنى شەقامێک
لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی، کە کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، لە سەر داهاتی شارەوانی قەزاکە، دەستکرا بە چاککردن و کۆنکریتکردنی شەقامى کۆتایی بازاڕ تا کۆمەڵگەی ئیداری، لە سەنتەرى قەزایی خەبات.